شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌هاییه‌كان له‌ ئێران

316q
به‌ پێی راپۆرتی دۆیچه‌ وله‌، مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم لانیكه‌م ١٥ به‌هاییان له‌ شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.
ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. له‌م ماوه‌یه‌دا دووكانی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌هاییه‌كانی شاره‌كانی قائێم شه‌هر، ره‌فسه‌نجان و كرماشانیش پلۆمپ كراون. به‌ وته‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌هایییه‌كانی ئێران هێشتا له‌ مافی پیشه‌ی ده‌وڵه‌تی و خوێندن له‌ دانیشگاكان بێبه‌شن. له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ پێوه‌ندی به‌ ساڵی ١٣٨٦ بوو بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌، فه‌رمانده‌ی ئه‌و كاتی هێزی ئینتزامی بڕیاری به‌ ئیداره‌ی ئه‌ماكن له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات داوه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ، مه‌حدود كردن و چاودێری به‌سه‌ر كاركردی به‌هاییه‌كان، بواره‌كانی شناسایی و كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌وان خۆش بكه‌ن. هه‌روه‌ها “پێشگیری له‌ پێشڕه‌فتی شوغڵی و ریفاهیی ژیانی به‌هاییه‌كان”، له‌ ده‌ستووری كاری فه‌رمانده‌ی “ناجا” دانراوه‌.