شه‌ڕی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان له‌سه‌ر ناگۆرنۆ ـــ قه‌ره‌باغ و چاره‌نووسی ئه‌و شه‌ڕه‌

شهڕی دوو دهوڵهتی ئهرمهنستان و ئازهربایجان لهسهر كۆنتڕۆڵی ناوچهی ناگۆرنۆ ـــ قهرهباغ، لهگهڵ ههڵوێستی ڕاشكاوانهی ڕهجهب تهیب ئهردۆغان و پشتیوانی له‌ ئازهربایجان، زیاتر پهرهی سهندووه‌. ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركییه، له‌ پشتیوانیهكی ئاشكرا له‌ كۆماری ئازهربایجان، خوازیاری كۆتایی “داگیركردنی” ناوچهی ناگۆرنۆ ـــ قهرهباغ له‌ لایهن ئهرمهنستانهوه‌ بووه‌. ئهو ڕایگهیاند كه‌ “توركییه‌ به‌ ههموو توانای خۆیهوه‌ بهردهوام لهگهڵ وڵاتی دۆست و برای خۆی واته‌ ئازهربایجان دهمێنێتهوه‌”. له‌ ههمان حاڵیشدا وهزارهتی دهرهوهی ئهرمهنستان ڕاگهیاند كه‌ پههبادهكانی ئهرتهشی توركییه، ڕاستهوخۆ له‌ تێكههڵچوونهكاندا بهشدارن.

ناوچهی جێی ناكۆكیی ناگۆرنۆ ـــ قهرهباغ، بهریناییهكهی ٤ ههزار و ٤٠٠ كیلۆمیتره‌ و نزیك به‌ ١٦٠ ههزار كهس جهمعیهتی ههیه‌. ئهو ناوچهیه‌ له‌ بواری جوگرافیاییهوه‌ لهناو سنوورهكانی ئازهربایجان دایه‌ و زۆربهی جهمعیهتهكهی ئهرمهنی زماننناگۆرنۆ ـــ قهرهباغ، بهدهر له‌ پێشینهی مێژوویی، له‌ ڕووخانی یهكیهتیی سۆڤیهتهوه‌ بهرهو ئهملا، بهردهوام ناوچهی كێشهلهسهری نێوان دوو كۆماریی ئازهربایجان و ئهرمهنستان بووه‌. هاوكات لهگهڵ ڕووخانی ئهم یهكیهتیه‌ له‌ ساڵی ١٩٩١، ناوچهی ناگۆرنۆ ـــ قهرهباغ كه‌ له‌ دهورهی شۆڕهویدا خودمۆختار بوو، به‌ ڕهسمی سهربهخۆیی خۆی ڕاگهیاندپاشان شهڕی نێوان ئهرمهنستان و ئازهربایجان لهسهر داگیركردنی ئهو ناوچهیه‌ دهستیپێكرد و بههۆیهوه‌ ٣٠ ههزار كهس كوژران و سهدان ههزار پهنابهر و ئاوارهشی لێكهوتهوه‌.  سهرهنجام له‌ ساڵی ١٩٩٣، دهوڵهتی ئهرمهنستان توانیی ناگۆرنۆ ـــ قهرهباغ، داگیر بكاتتێكههڵچوونی لێرهولهوێ تا ساڵی ١٩٩٤ درێژهی بوو و سهرهنجام ههر ئهو ساڵه‌ به‌ نێوبژیوانیی ڕووسیه، ههر دووك لا ئاگربهستیان ڕاگهیاندله‌ ئێستادا كه‌ حكوومهتی قهرهباغ به‌ ڕهواڵهت سهربهخۆیه‌ و خۆی له‌ ژێرناوی “كۆماری قهرهباغ” پێناسه‌ دهكات، بهكردهوه‌ لهژێر كۆنتڕۆڵی دهوڵهتی ئهرمهنستان دایه‌. له‌ ساڵی ٢٠١٦دا بۆ جارێكی دیكه‌ ئاگری ناكۆكیهكانی نێوان ئازهربایجان و ئهرمهنستان لهسهر ئهو ناوچهیه‌ گهشایهوه‌ و پاش ئهوهیكه ئهو ئاگره‌‌ پتر له‌ ٢٠٠ كهسی له‌ ههردووك لا كرده‌ قوربانی، له‌ دانیشتنێكدا كه‌ به‌ داهێنانی دهوڵهتانی ئهمریكا، ڕووسیه‌ و فهڕانسه‌ له‌ وییهن بهڕێوهچوو، تێكههڵچوونهكان كۆتایی پێهاتله‌ پهیوهند لهگهڵ توند بوونهوهی ئهم قهیرانه‌ له‌ ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا و ئهو شهڕه‌ خوێناوییهی كه‌ ههر ئێستا له‌ ئارادایه، پێویسته‌ لهسهر چهند خاڵێك تهئكید بكرێ:

یهكهم، كێشمهكێشی ناوچهیی نێوان تورك زمانهكان و ئهرمهنی زمانهكان، ڕیشهی مێژوویی و كۆنتری ههیه‌ و لانیكهم بۆ سهردهمی جینۆسایدی ئهرمهنییهكان بهدهستی توركه‌ عۆسمانیهكان، له‌ ساڵانی كۆتایی شهڕی یهكهمی جیهانی، دهگهڕێتهوه‌.

ئاگری كینهیهك كه‌ دهوڵهتی عوسمانی له‌ نێوان تورك و ئهرمهنییهكاندا ههڵگیرساند، برینی قووڵی له‌ جهستهی ههر دوو كۆمهڵگای ئهرمهنی و تورك دا بهجێهێشتله‌ ساڵهكانی دواتردا تهنانهت دوای ڕووخانی ئیمپراتووریهتی عوسمانی و پێكهاتنی دهوڵهتی توركییه، نه‌ تهنیا ئهم ئاگره‌ خامۆش نهبوو، بهڵكوو له‌ لایهن دهوڵهتی توركییه‌ و حكوومهتهكانی ئازهربایجان و ئهرمهنستانهوه‌ بهردهوام پهرهی پێدرادهوڵهتی توركییه‌ تا به‌ ئهمڕۆش حازر نهبووه‌ كوشتاری ملیۆنان ئهرمهنی وهك جینۆساید مهحكووم بكاتمهسهلهی ناگۆرنۆ ـــ قهرهباغیش له‌ درێژهی ههر ئهم سیاسهته‌ شۆوینیستیهدا، بهردهوام وهك ئێسقانی لای برین ڕاگیراوه، تا ههركات پێویست بوو، وهك پاساوێك بۆ شاردنهوهی ئامانجی سیاسی و ئابووریی سهرتر له‌ ناكۆكیی سنووری، كهڵكی لێوهربگیرێتدوو دهوڵهتی بورژوازیی ئهرمهنستان و ئازهربایجان، له‌ ماوهی ئهم ساڵانهدا، لهئهنقهست و به‌ پهرهپێدانی تهبلیغات و هاندانی ههستی ئایینی و قهومی، بهردهوام له‌ پێكهاتنی یهكگرتووییهكی ئینسانیی پایهدار، له‌ نێوان خهڵكی ئهرمهنی و تورك لهو ناچهیه، ڕێگریان كردووه‌.

دووههم، دهوڵهتی توركییه‌ بهتایبهت له‌ سهردهمی دهسهڵاتی ئهردۆغاندا، هاوكات له‌ ههر دوو تهوهری نهتهوه  و ئایین بۆ پاراستنی بڵێسهكانی ئاگری ناكۆكی لهو ناوچهیه‌ و له‌ ناوخۆی توركییه، كهڵكی وهرگرتووه‌. دهخاڵهتی ڕاستهوخۆی ئهردۆغان له‌ شهڕی ناگۆرنۆ ـــ قهرهباغ، له‌ ڕاستیدا، درێژهی ههمان سیاسهتی دهستتێوهردانی ئهو دهوڵهتهیه‌ له‌ لیبی و قێبرێس و عێراق و سووریه‌. ئهردۆغان بۆ پاراستنی پێگهی خۆی له‌ ناوخۆی توركییه‌ و ههروهها بۆ سهرپۆش دانان لهسهر كێشهكانی ناوخۆ، هیچ دهرفهتێكی لهمجۆره‌ لهدهست ناداتبێ گومان، ئهردۆغان خۆشی دهزانێ كه‌ له‌ هاوسهنگیی هێز و باروودۆخی ئێستای جیهاندا، هیچكات ناتوانێ خهون و خهیاڵی زیندوو كردنهوهی ئیمپراتووریی عوسمانی بێنێته‌ دیههموو ئهو ههوڵانه‌ له‌ ڕاستیدا بۆ ئهوهیه‌ كه‌ به‌ پهرهپێدانی ئهم قهیرانانه، له‌ ڕهقیبه‌ ناوچهییهكانی خۆی پوان وهرگرێت و بۆ مانهوهی دهسهڵاتهكهی خۆی له‌ ناو توركییه‌ بهكاری بێنێتتهبلیغاتی پان توركیستی، كه‌ لهم ڕۆژانهدا له‌ توركییه‌ له‌ پهیوهند لهگهڵ ئهم قهیرانهدا كهوتووهته‌ ڕێ، پهرده‌ لهسهر ئهم ئامانجهی ئهردۆغان لا دهداتسهرهڕای ههمووی ئهوانه، ئهگهرچی دهوڵهتی توركییه‌ له‌ دهوڵهتی ئازهربایجان پشتیوانی دهكات و له‌ تێكههڵچوونهكانی ئهم دوایانهدا دهستی داوهته‌ چالاكیی ڕاستهوخۆی نیزامی، بهڵام بهم حاڵهشهوه‌ سهرهنجام چارهنووسی ئهم شهڕه‌ به‌ سیاسهتهكانی دهوڵهتی ئهردۆغانهوه‌ گرێ نهدراوه‌.

سێههم، سهرهڕای توندبوونهوهی تێكههڵچوونهكان و پێشینهی مێژوویی گرژیهكانی نێوان ئازهربایجان و ئهرمهنستان لهسهر ناوچهی ناگۆرنۆ ـــ قهرهباغ، ئهمڕۆ هۆكاری ئابووری واقعی بوونیان ههیه‌ كه له‌ پهرهسهندنی ئهم شهڕه‌ و بوون به‌ قهیرانێكی ناوچهیی ڕێگری دهكهنبهدهر لهو ههوڵانهی كه‌ له‌ لایهن دوو لایهنی سهرهكیی شهڕ، واته‌ ئازهربایجان و ئهرمهنستان، بۆ وهدهست هێنانی پوانی سنووری و خۆجێیی ئهنجام دهدرێت، پێویسته‌ سهرهنج بدرێته‌ شوێنی پێی بهرژهوهندی ئابووری و ستراتێژیكی یهكیهتیی ئۆرووپا و ڕووسیه‌. واته‌ ئهو بهرژهوهندیانهی كه‌ له‌ ئاواتی كۆنهپهرستانهی ئهردۆغان گهلێك بانترینئازهربایجان له‌ بواری سهرچاوهكانی نهوت و گازهوه‌ وڵاتێكی دهوڵهمهنده‌. له‌ ههمان حاڵدا ئهم وڵاته‌ ڕێگای بهرهو دهریای ئازاد نییه‌ و بهرههمه‌ نهوتییهكانی خۆی له‌ ڕێگهی گۆرجستانهوه‌ بۆ ئۆرووپا ههنارده‌ دهكاتههم یهكیهتیی ئۆرووپا پێویستی به‌ زهمانهتی دهستڕاگهیشتنی بهو سهرچاوانه‌‌ ههیه‌‌ و ههم ئابووریی ئازهربایجانیش به‌ كڵك وهرگرتن و ههناردهی ئهم سهرچاوانهوه‌ گرێ دراوه‌. ههروهها بهشێكی یهكجار زۆر له‌ سهرمایهگوزاریهكان له‌ سهنعهتی نهوتی ئازهربایجان له‌ لایهن سهرمایهكانی ئۆرووپاوه‌ ئهنجام دراوه‌. وهڕێكهوتنی شهڕێكی قورس لهو ناوچهیه‌ كه‌ ئهم بهرژهوهندیانه‌ بخاته‌ مهترسیهوه، نه‌ به‌ قازانجی دهوڵهتی ئازهربایجانه‌ و نه‌ به‌ قازانجی یهكیهتیی ئۆرووپایه‌. له‌ لایهكی دیكهوه‌ ئهگهرچی ئهرمهنستان هاوپهیمانی دهوڵهتی ڕووسیهیه‌ و ڕووسیهش‌ له‌ ئهرمهنستان پێگهی گهورهی نیزامیی ههیه، بهڵام له‌ ههمان حاڵدا ڕووسیه‌ له‌ ئازهربایجانیش بهرژهوهندی ئابووری و ستراتێژییكی زۆری ههیه‌. كهوابوو دهخاڵهت كردنی ڕاستهوخۆی ڕووسیه‌ لهو تێكههڵچوونانه‌ و پشتیوانی كردنی له‌ ئهرمهنستان، لهگهڵ بهرژهوهندی ئابووری و سیاسیی ئهو دهوڵهته‌ یهك ناگرێتهوه‌. ههربۆیه‌ نیشانهكان ئهوهمان پێ دهڵێن كه‌ شهڕی كۆنهپهرستانه‌ و جهنایهتكارانهی ئێستا، ئهگهرچی ژمارهیهكی زۆر له‌ مرۆڤهكان دهكاته‌ قوربانی، بهڵام نابێته‌ قهیرانێكی گشت گیری ناوچهیی و هێزه‌ قازانجبهرهكان، ناچارن ڕێگایهك بۆ كۆتایی ئهم شهڕه‌ بدۆزنهوه‌.