كومیسێری باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئاواره‌كان رایگه‌یاند، شه‌ڕی سوریه به خراپترین قه‌یرانی ئینسانی له مێژووی به‌شه‌ریه‌ت به ئه‌ژمار دێت.به وته‌ی “ئا‌نتۆنیۆ گوتیرێس” شه‌ڕی سوریه نیشانه‌ی خراپترین قه‌یرانی ئینسانی له درێژه‌ی مێژووی جیهانییه كه توانای به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵی نییه، هه‌ر بۆیه بۆته خاڵێكی مه‌ترسیدار. ناوبراو به هوشدار سه‌باره‌ت به ناله‌بارتر بوونی بارودۆخی سوریه به هۆی كه‌می یارمه‌تییه ماڵییه‌كان رایگه‌یاند، شه‌ڕی سوریه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ئه‌منیه‌ت و سوڵحی مه‌نته‌قه و جیهانه و ده‌توانرێت بارودۆخی گشت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بخاته‌ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه.