شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هه‌په‌گه‌ و هێزه‌كانی توركیه‌ له‌ چیای حه‌فتانین

289
هەپەگە واته‌ هێزی گریلای په‌كه‌كه‌ رایگەیاند: بەهۆى شه‌ڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانیان و سپاى تورکیه‌ لە چیاى حەفتانین، ١٣ سەربازى سپاى تورکیه‌ کوژراون.ناوەندى راگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل هەپەگە، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان بڵاوی كرده‌وه‌، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانى سپاى تورکیه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، بە چڕى چیاى “حەفتان”یان بۆمباران و تۆپباران کردووە و دوابەدواى ئەوەش هێزى زەمینیى سپاى تورکیه‌، هێرشیان کردۆتە سەر چیاى حەفتانین. هێزەکانى گەریلا بەرەنگارى هێزى زەمینیى سپاى تورکیا بوونەتەوە، کە هەوڵیانداوە بچنە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى گەریلاکان لە چیاى حەفتانین و بەهۆى بەرەنگاریى گەریلاکانەوە، سپاى تورکیه‌ پاشەکشەى کردووە و کوژراو و بریندارەکانیشیان بە هه‌لیكۆپته‌ر، لە شوێنى شەڕەکە دوور خراونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ موراد قەرەیلان ئەندامى دەستەى بەڕیوەبەرى پەکەکە رۆژى ١٤ى مانگی ئووت ڕایگەیاندبوو: لە ماوەى ١٩ رۆژ شه‌ڕ و پێکداداندا ٢٥٠ سەربازی سپای تورکیه‌ کوژراون و لە بەرامبەریشدا ١١ گەریلاش لە پێکدادانەکان و ١١ گەریلاى دیکەش بە هۆى بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.