عه‌مه‌لیاتی به‌رینی شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌دژی بنكه‌ و باره‌گای پ ك ك

163
وته‌بێژی حێزبی كرێكارانی كوردستان “پ ك ك” جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ فرۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ شه‌وی جومعه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ عه‌مه‌لیاتێكی به‌ریندا، شوێنی جێگیربوونی هێزه‌كانی پ ك ك و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ر له‌ باكووری عێراقیان بۆمباران كردووه‌.هه‌واڵه‌كان باس‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زه‌ره‌و و زیانه‌كان كه‌ به‌ر خه‌ڵكی مه‌حه‌للی كه‌وتووه‌ به‌رین بووه‌ و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. له‌ وورده‌كاریی قوربانیانی ئه‌م هێرشه‌ تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كی ده‌قیق بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م هێرشه‌ دوابه‌دوای عه‌مه‌لیاتی رۆژی جومعه‌ی ئه‌رته‌شی توركیه‌ بۆسه‌ر ١٣ ئۆستانی ئه‌م وڵاته‌ له‌دژی لایه‌نگران و هاوپه‌یمانانی پ ك ك روویداوه‌. ته‌نیا له‌ ستانبۆل ٢٦ شوێنی ئه‌م شاره‌ به‌ره‌وڕووی هێرش بۆته‌وه‌ كه‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی له‌ دانیشتنی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌ت و سه‌رانی هێزه‌ ئینتزامیی و ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌ركرابوو، تا ئێستا كه‌سێك كوژراوه‌ و ٢٩٧ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌واڵنێرییه‌ ناوخۆیی و مه‌نته‌قه‌ییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رین له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ له‌ ئه‌ندامانی “حێزبی یه‌كیه‌تی دیموكراتیكی گه‌ل” “هه‌ ده‌ په” و لایه‌نگرانی “پ ك ك” بوون. ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه ته‌نیا ٣ رۆژ پاش عه‌مه‌لیاتی تروریستی روویداوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٣٢ لاوی “ئه‌ندامی فێدراسیۆنی ئه‌نجۆمه‌نی لاوانی سوسیالیست”ی توركیه‌ له‌ شاری “پرسووس”ی كودوستانی توركیه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. جه‌نایه‌تێك كه‌ وه‌كوو پیلانگێڕی هاوبه‌شی “حێزبی عه‌داڵه‌ت و ته‌وسه‌عه‌” و گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” له‌دژی هاوپشتی جه‌ریانی رادیكاڵی توركیه‌ له‌گه‌ڵ خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان و كۆبانی ناولێبراوه‌.‌

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →