پۆلیسی ئێستانبول، به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ له گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی ئه‌م شاره، عه‌مه‌لیاتێكی به‌رین له‌دژی گروپه چه‌په‌كان ده‌ستی پێكردووه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، له جه‌ریانی ئه‌م عه‌مه‌لیاته پۆلیسی ئێستانبول چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌م عه‌مه‌لیاته رۆژێك دوای ده‌ستڕێژی گولله له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیری توركیه به‌ڕێوه‌چوو. ده‌وترێت، ئه‌م عه‌مه‌لیاته له‌دژی گروپێكی چه‌پ به‌ناوی “به‌ره‌ی شۆڕشگێڕی ئازادیبه‌خشی خه‌لق” روویداوه. ئه‌م گروپه شه‌وی چوارشه‌ممه به‌رپرسایه‌تی هێرش بۆسه‌ر مه‌ئمورانی پۆلیس له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری “ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو” سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت.