عه‌مه‌لیاتی ده‌ریایی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌دژی قاچاقچی په‌ناخوازان

493
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی ره‌زبه‌ر، كه‌شتییه‌كانی هێزی ده‌ریایی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئوروپا بۆ یه‌كه‌مین جار به‌ شێوه‌ی هه‌ڵسووڕاوانه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی قاچاقچی په‌ناخوازان له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ ده‌ستبه‌كار بوون.
به‌ ده‌ستپێكی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ كه‌ وه‌ك “سوفیا” ناوی لێده‌برێت، كه‌ناره‌كانی لیبی له‌ مه‌دیته‌رانه‌ له‌ گه‌مارۆی ده‌ریایی ناوه‌ ئوروپاییه‌كان دایه‌ و به‌له‌مه‌كانی هه‌ڵگری كۆچبه‌ران دوای گه‌یشتن به‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، راده‌گیردرێن‌ و بۆ كه‌ناره‌كانی ئافریقا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌. عه‌مه‌لیاتی سۆفیا له‌ حاڵێكدا ده‌ستپێده‌كات كه‌ یه‌كیه‌تی ئوروپا و توركیه‌، به‌ رێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ بواری كۆنتڕۆڵ كردنی قه‌یرانی په‌ناخوازان له‌ ئوروپا ده‌ستیان راگه‌یشت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژنامه‌ی بریتانیایی تایمز، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی مه‌حره‌مانه‌ی بۆ ئیخراجی ٤٠٠ داواكاری په‌نابه‌ریه‌تی له‌ لایه‌ن وڵاتانی ئوروپاییه‌وه‌ راگه‌یاند.