عه‌مه‌لیاتی گرتنه‌وه‌ی شه‌نگال له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا

783
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی جومعه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر عه‌مه‌لیاتی گرتنه‌وه‌ی شه‌نگال پێی نایه‌ دووهه‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌.
به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، له‌ دووهه‌م رۆژی عه‌مه‌لیاتی گرتنه‌وه‌ی شه‌نگال هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، گەریلا‌ و شەڕڤانان بەهاوكاری فڕۆكە شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئامریكا عه‌مه‌لیاتی گرتنه‌وه‌ی شه‌نگال له‌ ده‌ستی گروپی داعشیان دەستپێكردووه‌. لەلایەكی ترەوە شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ لە میحوەری “گوێر” هێزی پێشمەرگە و گه‌ریلا لە شەنگال لە پێنج قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش و ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ هه‌روا به‌ردوامه‌‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵێك له‌وه‌پێش‌ چه‌كدارانی گروپی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر قه‌زای‌ “شه‌نگال”‌ سه‌ر به‌ ئۆستانی نه‌ینه‌وا‌ و داگیریان كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌زاران هاوڵاتی‌ ئێزیدی‌ كه‌وتنه‌ ده‌ستی‌ ئه‌و گروپه‌‌، به‌ هه‌زاران كه‌سیان به‌ده‌ستی‌ چه‌كداره‌كان بوونه‌ قوربانی و كۆمه‌ڵكوژ كران‌، به‌شێكی‌ زۆریشیان ئاواره‌ی چیای‌ شه‌نگال‌ و رۆژئاوای‌ كوردستان ‌و ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان بوون. به‌ هه‌زاران ژن و كچی ئیزه‌دی له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ وه‌كوو كۆیله‌ له‌ بازاڕه‌كاندا فرۆشران.