عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی بۆ دوو خوێندكاری رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ناوچه‌ی مێهران

 

 

479t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ٣ كه‌س له‌ خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی “ئه‌میرئاباد” كه‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولله‌ خۆمپاره‌ له‌ سنووری مێهران بریندار بوون، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئه‌هواز له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دان.
هه‌ر به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، یه‌كێك له‌ خوێندكاران به‌ ناوی “ئه‌میرحوسێن په‌یكانی” ١١ ساڵ ته‌مه‌ن كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گوڵستانی شاری ئه‌هواز به‌سته‌رییه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ لاقی ببڕدرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها عه‌مه‌ڵی جه‌ڕاحی بۆ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌ ناوی “مێهدی باباخانی” كراوه‌ كه‌ چاوی پریشكی گولله‌ خۆمپاره‌ی به‌ركه‌وتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌، “محەممەد باباخانی”، “ئەمیر محەممەد پەیكانی”، “مێهدی باباخانی”، “هادی مەلەكییان” و “ئەمیر حوسێن پەیكانی”، ناوی ئەو خوێندكارانه‌ن كە لە جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ لە ناوچەی “كنجان چم” بریندار بوون. شایانی باسه‌، لە ئۆستانی ئیلام ١ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار هێكتار زەوی بە مێن چێنراوە و رژیمی كۆماری ئیسلامی هێشتا پەیوەست بە رێكەوتنامەی “ئۆتاوا” كه‌ بریتییه‌ له‌: “قەدەغەكردن، راگرتن، دروستكردن و راگواستنی مینی دژە نەفەر” نه‌بووه‌. بەپێی رێككەوتنامەی “ئۆتاوا” لەسەر دەوڵەتەكان پێویستە، دوای تێپەڕ بوونی ١٠ ساڵ به‌سه‌ر كۆتایی شەڕ، سەرجەم زه‌وییه‌ كشت و كاڵییەكان لە مین پاك بكرێنه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →