عه‌مه‌ڵی جه‌ڕاحی زیندانییه‌كی سیاسی زیندانی ته‌به‌س له‌ شاری سنه‌

334y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، “فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌به‌س، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی بۆكرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاری سنه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی دیسكی كه‌مه‌ر، عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی بۆكرا. شایانی باسه‌ فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی كه‌ له‌ زیندانی ته‌به‌س راگیراوه‌، له‌ كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ موره‌خه‌سی ئێستێعلاجی پێدرا و رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاری سنه‌ به‌سته‌ری كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٠ له‌گه‌ڵ ٣ كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “محه‌مه‌د حسێن ره‌زایی، چه‌نگیز قه‌ده‌م خه‌یر و ئه‌یوب ئه‌سه‌دی”، به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كران.