غه‌رق بوونی كرێكارێك له‌ هه‌رسین

25y (2)
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابروودا، كرێكاێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به‌ ناوی “نادر روسته‌می” خه‌ڵكی ئاوایی هه‌رسین سه‌ربه‌ ناوچه‌ی “ژاوه‌رۆ”ی سنه‌، له‌ كاتی كاردا، كه‌وته‌‌ نێو ئێسته‌خرێكی ئاو و گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو كه‌ له‌ كارخانه‌ی ماسه‌شویی ئه‌م ناوچه‌ كاری ده‌كرد، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كه‌وته‌ نێو ئێسته‌خری ئه‌م كارخانه‌یه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ ته‌رمی ئه‌م هاوڵاتییه‌ رۆژی جومعه‌ له‌ نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵكی “هه‌رسین” ئه‌سپه‌رده‌ كرا