به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابروودا، كرێكاێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به ناوی “نادر روسته‌می” خه‌ڵكی ئاوایی هه‌رسین سه‌ربه ناوچه‌ی “ژاوه‌رۆ”ی سنه، له كاتی كاردا، كه‌وته نێو ئێستهخرێكی ئاو و گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ناوبراو كه له كارخانه‌ی ماسهشویی ئه‌م ناوچه كاری ده‌كرد، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه، كه‌وته نێو ئێسته‌خری ئه‌م كارخانه‌یه و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه ته‌رمی ئه‌م هاوڵاتییه رۆژی جومعه له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵكی “هه‌رسین” ئه‌سپه‌رده كرا.