غه‌رق بوونی كه‌شتییه‌كی موسافیربه‌ری له‌ چین

5
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، كه‌شتییه‌كی موسافیربه‌ری به‌ ٤٥٨ سه‌رنشین له‌ وڵاتی چین غه‌رق بوو.ئه‌م كه‌شتییه‌ موسافیربه‌رییه‌ كه‌ زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانی كه‌سانی پیر و به‌ساڵاچوو بوون، شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ ئاكامی هه‌ڵكردنی بایه‌كی به‌هێز، له‌ رووباری “یانگ تسه‌” غه‌رق بوون. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تا ئێستا هه‌شت كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م كه‌شتییه‌ زرگار كراون.