غه‌رق بوونی لاوێك له‌ شاری مه‌ریوان

549
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، لاوێك به‌ ناوی “ئارام” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له‌ “سه‌دی چناره‌” تووشی رووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ته‌رمی ئه‌م لاوه‌ دوای نزیكه‌ی یه‌ك سه‌عات نێو ئاو دۆزرایه‌وه‌ و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا. به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی ناشاره‌زا بوونی هاوڵاتیان له‌ مه‌له‌ كردن و نه‌بوونی له‌مپه‌ر و پێداوستی ئیمه‌نی و تیمی فریاكه‌وتن له‌ ده‌ورووبه‌ری سه‌ده‌كان، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت لاوان گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.