غه‌رق بوونی لاوێك له‌ ناوچه‌ی كامیاران

631
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی جومعه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ لاوێك به‌ ناوی مه‌سعود وه‌فایی و خه‌ڵكی ئاوایی ماویانی ناوچه‌ی كامیاران كه‌وته‌ ناو سه‌دی زێویه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، مه‌سعود وه‌فایی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كه‌وته‌ نێو سه‌دی زێویه‌ و غه‌رق بوو. مه‌ئموران له‌ شاری كرماشانه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه‌ وه‌ڕێكه‌وتن به‌ڵام نه‌یانتوانی ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه‌ تا ئه‌وه‌یكه‌ رۆژی شه‌ممه‌ تیمێكی مه‌له‌وان له‌ شاری مه‌ریوان توانیان ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ئاوا ده‌ربێنن