فرۆشتنی ته‌رمی كوژراوان له‌لایه‌ن گروپی داعش

396t

گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” به‌ فرۆشتنی ته‌رمی كوژراوان به‌ بنه‌ماڵه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا كوژراون، بۆخۆیان سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان دروست كردووه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان” رۆژنامه‌ی “فڕانكفۆرتێر ئاڵگماینه‌”، هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ گروپی ئیسلامگه‌رای داعش بۆ دابین كردنی سه‌رچاوه‌ ماڵییه‌كانی خۆی، له‌ به‌رامبه‌ر راده‌ست كردنه‌وه‌ی ته‌رمی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان، ١٠ تا ٢٠ هه‌زار دۆلار پوڵ وه‌رده‌گرێت. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، سه‌رچاوه‌ ماڵییه‌كانی ئه‌م گروپه‌ تا ئێستا له‌ رێگای فرۆشتنی نه‌وت و دزینی عه‌تیقه‌ له‌ موزه‌كان دابین ده‌بوو، به‌ڵام به‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌م گروپه‌ كه‌ نه‌وت به‌ شێوه‌ی قاچاخ ده‌فرۆشێت، به‌ پێی به‌راوردی كارناسان بۆ هه‌ر بۆشكه‌یه‌ك ته‌نیا ١٠ تا ٢٠ دۆلار وه‌رده‌گرێت.