فریوكاری رژیم به‌مه‌به‌ستی ناردنی خه‌ڵك بۆ شه‌ڕی سوریه‌ و یه‌مه‌ن

252q
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رژیم له‌ شاره‌كانی باكوری ئێران له‌وانه‌ له‌ “گه‌لوگا”، ره‌شت و گۆرگان به‌ فریوكاری جیاجیا هه‌وڵی ناردنی خوێندكاران و دانش ئاموزان بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕی سوریه‌ و یه‌مه‌ن ده‌دات.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رژیم له‌ رێگای فریوكاری جیاجیا به‌نیازی ناونووسینی خوێندكارانی قۆناغی ده‌بیرستان بۆ ناردنیان به‌ره‌و به‌ره‌كانی شه‌ڕی سوریه‌ و یه‌مه‌نه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، رژیم به‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئه‌م شاره‌ و دانی وه‌عده‌ و به‌ڵێنی پووڵ، له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ دیفاع له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به‌ره‌و به‌ره‌كانی شه‌ڕ بیانێرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ حاڵێكدا رژیمی كۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌كات هێزه‌ نیزامییه‌كانی له‌ سوریه‌ سه‌رقاڵی “مه‌ئموریه‌تی موسته‌شاری”ن كه‌ راپۆرته‌كان باس له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی نیزامیی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ جه‌ریانی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی سوریه‌ ده‌كه‌ن.