وه‌زاره‌تی ئێرشادی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ قه‌ره‌باڵغ كردنی مزگه‌وته چۆڵه‌كان و راكێشانی لاوان به‌ره‌و شوێنه مه‌زهه‌بییه‌كان، ده‌ستیان كردووه به فریوكاری نوێ.له‌م په‌یوه‌نده‌دا رۆژی جومعه ٤ی گوڵان وه‌زیری ئێرشادی رژیم هه‌واڵی به‌خۆڕایی بوونی خه‌ده‌ماتی ئینترنێتی له مزگه‌وته‌كانی ئێرانی راگه‌یاندووه. شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له زۆر و فریو، لاوان به‌ره‌و مزگه‌وته چۆڵه‌كان ببه‌ن، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی رژیم، چه‌ندین جار دانیان به به‌شداری نه‌كردنی لاوان له مزگه‌وته‌كان و چۆڵ بوونی ئه‌م شوێنانه داناوه.