فریوكاری هێزه‌كانی رژیم و سه‌ردانی ماڵی بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووان

426t

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێشه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتیه‌كانی رژیم له‌ كرده‌وه‌یه‌كی فریوكارانه‌دا، سه‌ردانی ماڵی بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووان ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتییه‌كانی رژیم له‌ كرده‌وه‌یه‌كی فریوكارانه‌دا و به‌ ریاكاریی له‌ ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ له‌وانه‌ ئاواییه‌كانی “قه‌ڵاتان و كوئیك” سه‌ردانی ماڵی بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووانی حێزبه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم به‌ره‌وڕووی بێ ئێعتنیایی هاوڵاتیان بوونه‌ته‌وه‌. ده‌وترێت ئه‌مه‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌كه‌ كه‌ رژیم ده‌یهه‌ێت له‌ هه‌موو شار و ئاواییه‌كانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌كرده‌وه‌ی ده‌ربێنێ.