فیلتر كردنی سایتی كانونی سنفی موعه‌لیمان

 

405t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له ‌ئاكامی بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی كانونی سنفی موعه‌لیمان سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له رێكه‌وتی‌ ١٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ، سایتی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی سنفی موعه‌لیمان له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی رژیمه‌وه‌ فیلتر كرا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كانونی سنفی موعه‌لیمان له‌ بانگه‌وازییه‌كدا خوازیاری كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌ رێكه‌وتی ١٠ی مانگی رێبه‌ندان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم بوون و ئه‌م داواكارییه‌ به‌ره‌وڕووی پێشوازی بێ وێنه‌ی موعه‌لیمان بۆوه‌. به‌ڵام چه‌ند رۆژ پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌، وێب سایتی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمان له ‌لایه‌ن كارگروپی ته‌عینی مه‌سادیقی موجرێمانه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم، فیلتر كرا.