راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” پاش كوشتنی قوربانییه‌كانی خۆی، ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان قاچاخ ده‌كات.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا سه‌فیری عێراق له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه: “پاش دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا بهڵگهگهلێك به ده‌ست هاتوون كه ئه‌گه‌ری قاچاخی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ئینسان له لایه‌ن داعش بۆ دابین كردنی به‌شێك له هه‌زینه‌كان نیشان ده‌دات.” هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا به پێی راپۆرتی “ئێسكای نیوزی عه‌ره‌بی”، فه‌رمانداری شاری ئه‌لبه‌غدادییه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار كه له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرا، رایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی داعش ١٥٠ كه‌س له ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ی “ئهلبۆعوبهید”ی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوشتووه.