به پێی دانپێدانانی جێگری وه‌زیری بێهداشت و ره‌ئیسی سازمانی غه‌زا و ده‌رمانی رژیم، نرخی قاچاخی داروو له ئێران زیاتر له ٢٠ میلیارد دۆلاره.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، “ره‌سوول دیناروه‌ند” رایگه‌یاندووه كه زیاتر له ٢٠ میلیارد دۆلار قاچاغ له حه‌وزه‌ی سه‌لامه‌ت و بێهداشتی ئێران دا رووده‌دات. به پێی دانپێدانانی ناوبراو، یه‌كه‌مین ئاكامی وروودی قاچاغی به‌رهه‌مه دارووییهكان بۆ ئێران، له‌نێوچوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی دارووه. به پێی دانپێدانانی جێگری وه‌زیری بێهداشتی رژیم، له‌و روانگه‌وه كه چاودێری به‌سه‌ر كه‌یفیه‌ت و ئیمه‌نی دارووی قاچاغ بوونی نییه، سه‌لامه‌ت و بێهداشتی گشتی به‌ره‌وڕووی قاچاغی داروویی ده‌بنه‌وه كه لانیكه‌م ٣٠ تا ٤٠ له‌سه‌دیان تهقهلوبین.