قاچاخی سمۆره‌ له‌ كوردستان

129y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو سمۆره‌ له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه‌ له‌ ئۆستانی كوردستان كاسبی پێوه‌ كراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك كه‌سی هه‌لپه‌ره‌ست كڕین و فرۆشیان به‌ ٢١٩ سمۆره‌ له‌ ئۆستانی كوردستان كردووه‌. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ١٦٧ سمۆره‌ له‌ نێوان جاده‌ی بیجار ــــ زه‌نجان زه‌وت كرا و دواتریش ٥٢ سمۆره‌ی دیكه‌ له‌ ئۆستانی كوردستان له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر دا گیرا‌. هه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش بۆته‌ هۆی له‌ناوچوونی زنجیره‌ دارستانه‌كانی ئۆستانی كوردستان. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بازرگانی كردن به‌مجۆره‌ گیانله‌به‌رانه‌ له‌ كوردستان و ناو‌چه‌كانی ئێران په‌ره‌یسه‌ندووه‌. له‌و پێوندییه‌دا ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ له‌ شوێنه گشتییه‌كان و گه‌شتیارییه‌كانی مه‌ریوان، ئاگاداری بڵاو كردۆته‌وه‌.