به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پۆلیس بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاخی كۆرپه‌له و منداڵان له چین، فرۆشی ئه‌وان له‌م وڵاته به شێوه‌ی به‌رین ئه‌نجام ده‌درێت.بی بی سی رایانگه‌یاندووه، له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیدا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه له چین كۆرپهگهلێك به شێوه‌ی عه‌له‌نی له ئێنترنێت تهبلێغیان بۆ ده‌كرێت و دواتر ده‌یانفرۆشن. به‌شێك له‌م فرۆشه ئینترنتییه، له‌ژێر پوششی فه‌رزه‌ند خاندهگی ئه‌نجام ده‌درێت. ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ساڵانه نزیكه‌ی بیست هه‌زار منداڵ له چین رفێندراون و زۆربه‌یان فرۆشراون.