قسە ریاکارانەکانی رۆحانی لە کۆبونەوەی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان

کۆبونەوەی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر ناوەرۆکی درێژەی قەیرانی جیهانی سەرمایەداری و ئاسەوارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کاریگەرییەکانی بەسەر توند بوونەوەی رقابەت و کێشمەکێشی نێوان زلهێزەکانی سەرمایەداری و لە لوتکەی قەیرانی جیهانی پەنابەریدا بەڕێوەچو. ئەم کۆبونەوەیە کە لە رۆژی ١٥ی سیپتامبر بەرابەر لەگەڵ ٢٤ی خه‌رمانان، دەستی پێکردبوو، لە ٢٨ی سیپتامبر بەملاوە تەرخان کرا بۆ قسەوباسی سەرانی دەوڵەتانی دنیا. حەسەن رۆحانی لە رۆژی یەکەمدا، لە کۆبونەوەی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان سوخەنرانی کرد. ئەو قسەکانی بە ئاماژە بە کوژرانی سەدان زائێر لە رووداوی منا لە نزیک مەکە دەست پێکرد. ئەو بێ کەفایەتی و سوئی مودیریەتی کاربەدەستانی عەرەبستانی بە هۆکاری کوشتاری حاجیەکان زانی. لەوێوە کە لەنێو کوژراوەکانی ئەم رووداوەدا، ناوی سەفیری پێشوی رژیمی ئیسلامی ئێران لە لوبنان، چەند فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران، ژمارەیەک لە ئەندامانی دەفتەری خامنەیی لە مەراسمی حەج و چەند قاڕی نێونەتەوەیی قورئان بونیان هەیە و ژمارەیەکی تر لە مۆرەکانی رژیمیش بێ سەروشوێنن، سەرانی رژیمیان زیاتر توڕە کردووە.لەوەیکە بێ تەوەجوهی دەوڵەتی عەرەبستان بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی گیانی حاجیەکان بۆتە هۆی ئەم کارەسات و کوشتارە، گومانێکی تێدا نییه‌. بەڵام ئەوەی کە ئاشکرایە رژیمی کۆماری ئیسلامی لەسەر ناوەرۆکی توند بونەوەی رقابەت و کێشمەکێش لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی عەرەبستان لە کانونە گەرمەکانی قەیرانی ناوچەکدا وەک سوریە، یەمەن و عێراق کە تا ئێستا دەیان هەزار کەسی كردۆته‌ قوربانی و بە ملیۆن کەسی دیکەشی ئاوارە کردوە، دەیەوێ بە بەهرە وەرگرتن لە رووداوی کوشتاری حاجیەکان لە مەکە دەوڵەتی عەرەبستان بخاتە ژێر گوشاری سیاسیەوە. له‌ راستیدا كێشمه‌كێش له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی هۆكاری زیاره‌تكه‌ران به‌شێكه‌ له‌ كێبركێ رژیمی كۆماری ئیسلامی و حكومه‌تی عه‌ره‌بستان، وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری كۆنه‌په‌ره‌ستی شیعه‌ و سۆننه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.546

رۆحانی لە بەشێکی دیکەی قسەمانیدا بە زمانێکی دیپلوماتیکی ئاخوندی ئیعتیڕافی کرد کە رژیمی کۆماری ئیسلامی لەو وتووێژانەدا کە ئاکامەکەی بەرنامەی جامعی كرده‌وه‌ی موشتەرەک یان بەرجام بوو لە هەڵوێستی خۆی پاشکشەی کردووە، کەوایە دەبێ دەوڵەتانی رۆژئاوایی بۆ مانەوەی ڕژیمەکەی یارمەتی بدەن تا ئابووری ئێران سەر و سامان بگرێت. رۆحانی ئامادەیی رژیمی بۆ تەعامولی ئابووری راگەیاند. ئەو وتی کۆماری ئیسلامی بە هەموو زەرفیەتە ئابووری و فەرهەنگیەکانیەوە ئامادەیە کە ببێتە کانونێک بۆ بەشداری لە سەرمایەگوزاری سادرات گەرا. لە راستیدا رۆحانی جارێکی دیکە ئۆلگوی تەوسعەی ئابووری لەسەر بنەمای بەرهەمهێنان بۆ ئیرائێە دان لە بازاڕە جیهانیەکاندا بە پشت بەستن بە هێزی کاری هەرزانی ئێرانی جەخت لەسەر کردەوە کە بەرهەمێکی بێجگە لە داسەپاندنی بارودۆخی کۆیلەئاسا بەسەر چینی کرێکاری ئێراندا نییە. رۆحانی سەبارەت بە هاوکاری کردن لەگەڵ دەوڵەتی ئامریکا وتی کە کۆماری ئیسلامی لە ئەفغانستان و عێراقی بەناو دیموکراسیدا، واتە لە راستیدا یارمەتی دەوڵەتی ئامریکای داوە و ئامادەیە لە سوریە و یەمەنیش ئەم هاوکاریانە پێشکەش بکات. رۆحانی بەم جەخت کردنانەوە رایگەیاند کە رژیمی کۆماریی ئیسلامی لە بەرخورد بە قەیرانی سوریە و یەمەنیشدا بەشوێن رێگاچارەی سازشی قارەمانانەوەیە لەگەڵ ئامریکا. ئۆباماش لە قسەکانیدا بە شێوەی زمنی پەرەسەندنی هاوکاری رژیم لەگەڵ دەوڵەتەکەی لە ناوچەکەدا پشت راست کردەوە و دوای ٤ ساڵ و نیو پەراوێز خستنی کۆماری ئیسلامی لە مەسەلەکانی پێوەندیدار بە سوریەدا وتی: ئامادەیە ئەم حکومەتە لە چارەسەری قەیرانی ئەم وڵاتەدا بەشداری بدات. ئێستا دوای بە چۆکدا هێنانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە قەیرانی هەستەییدا و قەبوڵ کردنی “بەرنامەی جامعی كرده‌وه‌ی هاوبه‌ش” و پەرەگرتنی قەیرانی جیهانی پەنابەری کە ریشەی لە شەڕ و نائەمنی لە وڵاتانی ناوچەکەدایە و هەروەها لەگەڵ بونبەستی هەوڵەکانی ئامریکا بۆ ئاموزشدان و تەیار کردنی هێزەکانی ئەڕتەشی ئازادی سوریە، سه‌رنجی هێزە ئیمپڕیالیستی و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە لەسەر چارەسەری قەیرانی سوریە چڕبۆتەوە. دەوڵەتی ئامریکا لە هەمانحاڵدا کە رژیمی کۆماری ئیسلامی وەک هێزێک لە ناوچەکەدا بەڕەسمیەت دەناسێ هەوڵ ئەدات بە گوشاری کۆنترۆڵ کراو ده‌خاڵەتگەریەکانی ئەم رژیمە لە کانونەکانی قەیرانی ناوچەکەدا کۆتایی پێبێنێ و سیاسەتەکانی هەرچی زیاتر لەگەڵ ستراتیژی ئامریکا لە ناوچەکەدا هاوتەریب و هاوئاهەنگ بکات.
حەسەن رۆحانی لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا لە هەتاهەمین ئیجلاسی مەجمەعی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: گروپە تیرۆریستیەکان، “ئامانجی گەشەی بەردەوام” دەخەنە ژێرپێ و درێژەی ئەم بارودۆخەش هەژاری و وێران بوونی زیاتری ژینگەی بە دواوە دەبێت. تیرۆریسم و توندوتیژی، وێڕای گەیاندنی زیان و زەرەی ئاشکرا بە ژینگە، تەوسعەی پایەدار لە دەستوری کاری وڵاتەکان دەردێنێ و سەرچاوەی داهاتی وڵاتان سەرفی خەبات لەگەڵ نائەمنی دەکات.
رۆحانی لەحاڵێکدا ئەم ئیدیعایە مەترەح دەکات کە رژیمی كۆماری ئیسلامی یەکێک لە پێگە سەرەکیەکانی تیرۆریزم لە ناوچەکه‌دا و ریکۆرد داری ئێعدام لە دنیادایە. ئەم رژیمە محاکمە کردنی یەک دەقیقەیی و کوشتاری هەزاران زیندانی سیاسی لە دەیەی شەست، هێرش بۆسەر کوی دانشگا و کوشتاری خوێندکاران، قەتڵە زنجیرەییەکانی نووسەرانی ئازادی خواز، ئەشکەنجە و کوشتاری زیندانیەکان لە کەهریزەک، ئەسید پاشی زنجیرەیی بە سەروچاوی ژناندا و مەحکوم کردنی زیندانیانی سیاسی بە ئەشکەنجە و مەرگی بەشێنەیی لە پەروەندەدا هەیە. کەوایە رژیمی کۆماری ئیسلامی بەم ئیدیعایانە ناتوانێ ماهیەتی راستەقینەی خۆی لە خەڵکی ئێران بشارێتەوە. ئەوانەی کە تینوی کۆتایی هێنان بە تیرۆریزم، توندوتیژی، نائەمنی، هەژاری و وێران بوونی ژینگەن، کرێکاران و خەڵکی ناڕازی ئێرانن کە بۆ لە گۆڕنانی رژیمی کۆماری ئیسلامی سانیە شماری دەکەن.