به پێی راپورتی ههۆاڵنێرییهكان، “داعش” رایگه‌یاندووه كه دوو كه‌س له لایه‌نگره‌كانی ئه‌م گروپه ئیسلامگه‌رایه، به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌كه‌ی كالیفۆڕنیا له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كه كوژرانی ١٤ كه‌سی لێكهوتهوه، وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو دوابه‌دوای هێرشی چه‌كدارانه‌ی ژن و پیاوێك بۆسه‌ر موجتهمهعێكی بێهزیستی له شاری “سه‌ن بێرناردینۆ” له باشووری كالیفۆرنیا، لانیكه‌م ١٤ كه‌س كوژران و ٢١ كه‌سیش بریندار بوون. به وته‌ی پۆلیسی ئا‌مریكا، پێداویستی دروستكردنی بۆمب، چه‌كوچۆڵ و هه‌زاران فیشه‌ك له ماڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی كوشتاره‌كه‌ی كالیفۆرنیا دۆزراونه‌ته‌وه كه نیشان ده‌دات ئه‌م هێرشه، سیستماتیك و به‌رنامه‌بۆداڕێژراو بووه و له ئاكامدا به وته‌ی “ئێف بی ئای”، ئه‌م هێرشه “كرده‌وه‌یه‌كی ترۆریستی” بووه