قه‌راردادگه‌لی تازه‌ له‌دژی مانگرتنه‌ كرێكارییه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ئازاد

569y
كرێكارانی په‌یمانی فازه‌كانی ١٥ و ١٦ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لوویه رایانگه‌یاند: “له‌ مه‌تنی تازه‌ی قه‌رارداده‌كانی كاردا هاتووه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوبردنی مانگرتن، په‌یمانكار ده‌توانیت به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ حه‌قده‌سته‌كان په‌رداخت بكات، كرێكاران ئێخراج بكات.جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، رێكه‌وتی ٦ و ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو له‌ فازه‌كانی ١٥ و ١٦ی مه‌نته‌قه‌ی عه‌سه‌لوویه‌، سه‌دان كرێكاری په‌یمانی، له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ نه‌درانی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی چوار مانگ له‌ كاتی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، مه‌تنێكی تازه‌ له‌ قه‌رداده‌ كه‌تبیه‌كانیان ته‌نزیم كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، به‌ندی كۆتایی ئه‌م قه‌رارداده‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سئه‌له‌ی بێبه‌ش كرانی كرێكارانی ناڕازیی له‌ مه‌زایاكانی كۆتایی كاره‌وه‌ هه‌یه‌.