قه‌س و باس له‌سه‌ر گرانبوونی ١٨ كالای سه‌ره‌كی

196
وه‌زیری سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تێجارتی رژیم، هه‌واڵی بڕیارنامه‌ی جێگری ئیجرایی “حه‌سه‌ن رۆحانی”، بۆ زیادبوونی نرخی ١٨ كالای سه‌ره‌كی تا سه‌قفی ٦ له‌سه‌دی راگه‌یاند.گرانبوونی نرخی كالاگه‌لێكی سه‌ره‌كی وه‌ك گه‌نم، ئارد، نان، قه‌ند و شه‌كر، مریشك، هێلكه‌، رون نه‌باتی، گوشتی سور، كه‌ره‌ و شیری خام، كودهای ئاوره‌، فۆسفات و پتاس، به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی، جۆره‌ها كه‌لوپه‌لی یارانه‌یی له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، تا سه‌قفی ٦ له‌سه‌د له‌ لایه‌ن سازمانی پشتیوانی له‌ مه‌سره‌ف كونه‌نده‌كان، به‌رهه‌مهێنه‌ران و ته‌ئیدی سازمانی هه‌یئه‌تی ته‌عین و ته‌سبیتی نرخه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ راپۆرته‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی ده‌یده‌خات كه‌ كه‌لوپه‌له‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ٤٠ له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه‌.