قه‌یرانی حاشیه‌نشینی له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

36
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌ر رۆژه‌ حاشیه‌نشینی و چڕتربوونه‌وه‌ی زیانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی روو له‌ زیاد بوونه.به‌ پێی دانپێدانانی جێگری كاروباری ئاواده‌نكردنه‌وه‌ی ئۆستانداری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، په‌ره‌سه‌ندنی بابه‌تی حاشینه‌نشینی و گیر و گرفته‌كانی، پێوه‌ندی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ ئاواییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌. كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به ژێرساخته‌كان بۆ گه‌شه‌ پێدانان به‌ ئاواییه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی ریفاهی بۆ ژیان، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی حاشیه‌نشینییه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →