قه‌یرانی كه‌م ئاویی له‌ ئۆستانی كرماشان

399y
كه‌مبوونی‌ ئاو له‌ ئۆستانی كرماشان بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌یكه‌ كه‌شاوه‌رزانی ئه‌م ئۆستانه‌ زیانێكی‌ به‌رچاویان به‌ربكه‌وێت و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری‌ شاری‌ كرماشان، تووشی قه‌یرانی كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ بن.
به‌رپرسانی سازمانی هه‌واشناسی و ئاوی ئۆستانی كرماشان رایانگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵی ١٣٩٤، بارینی باران له‌ ئۆستانی كرماشان ٣٠ له‌سه‌د و له‌ شاری كرماشان ٤٦ له‌سه‌د هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. هه‌روه‌ها به‌ هۆی كه‌م بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ ١٨٠ ئاوایی ده‌ورووبه‌ری شاری كرماشان به‌ تانكێر ئاو ده‌بردرێت و ٦ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بێبه‌شن. شایانی باسه‌، ناوه‌ندی میللی وشكه‌ساڵی و به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یرانی رێكخراوی هه‌واشناسی، پێشبینیان كردووه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئۆستانه‌كانی ئێران به‌ تایبه‌ت ئۆستانه‌كانی كوردستان، كرماشان و ئیلام، تووشی قه‌یرانی كه‌م ئاوی ده‌بن.