قه‌یرانی ماڵی ته‌ئمینی ئیجتماعی

7
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، هه‌واڵی ده‌ستپێكی قه‌یرانی ماڵی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ ساڵی ٩٤ و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی رژیمی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌، راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، توانای په‌رداخت كردنی ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی سه‌ره‌كی خۆی له‌ حه‌وزه‌ی موسته‌مه‌ریی و ده‌رمانی نییه‌ و چاره‌نووسی نزیكه‌ی ٤٥ ملیۆن كه‌س له‌ كرێكاران و خه‌ڵك، ناڕوونه‌. له‌ ساڵی ٩٤دا رێژه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ بودجه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، زیاتر له‌ ١٤ هه‌زار میلیارد تمه‌ن به‌راورد كراوه‌ كه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی ٩٤ی وڵات، ده‌وڵه‌ت هیچ پاره‌یه‌كی بۆ ئه‌م قه‌رزه‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ كاتێكدا یه‌كێك له‌ سازمانه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵاته‌، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆته‌ ناوه‌ندی گه‌وره‌ترین سوئیستفاده‌ی ماڵی و ئیداری.