رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ره‌شه‌ممه، “ناوه‌ندی میللی وهشكهساڵی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی سازمانی كه‌ش و هه‌واناسی ئێران” به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك، هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی وهشكهساڵی له چوار ئۆستانی ئێران راگه‌یاند.به پێی ئه‌م راپۆرته، زۆرێك له ناوچه‌كانی ئێران له‌وانه ئۆستانه‌كانی كوردستان، كرماشان، ئیلام، خوزستان، لۆرستان، مه‌ركه‌زی، قه‌زوین، ئه‌لبۆرز، تاران، چوار مه‌حال و به‌ختیاری، كه‌هگیلویه بویرئه‌حمه‌د، بووشێهر، سمنان، خوراسانی ره‌زه‌وی، خوراسانی جنوبی، یه‌زد، شوماڵی ئیسفه‌هان، شوماڵی كرمان، به‌شه غهربیهكانی هۆرمۆزگان و جنوبی ئه‌رده‌بیل له مه‌ترسی وهشكهساڵی مامناوه‌ند و سهرووتهر دان.