قه‌یران له‌ شیركه‌تی دوخانیاتی ئێران

561
له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا شیركه‌تی دۆخانیاتی ئێران به‌ بیانووی جیاجیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داخرا و كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ بێ په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان، به‌ ئیجباری‌ وازیان له‌كار هێنا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی شیركه‌تی دۆ‌خانیات، نیگه‌رانی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی لێكه‌وته‌وه‌. ئاماره‌كان نیشانی ده‌ده‌ن سه‌نعه‌تی دۆخانیاتی ئێران له‌ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره‌ سیگارێكی هه‌یه‌. شیركه‌تی دۆخانیات كه‌ شیركه‌تێكی‌ تایبه‌ت و ده‌وڵه‌تی بوو، له‌ ساڵی ١٣٩١ دا له‌باره‌ی ره‌ت كردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، بۆ سندوقی خانه‌نشینی فولاد دابین ده‌كات و به‌شێك له‌ داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار بوو.