قوربانیانی ئالودگی كه‌ش و هه‌وا له‌ تاران

423t

 

ئه‌ندامێكی فراكسیونی ژینگه‌ی مه‌جلیسی رژیم رایگه‌یاند: “ساڵانه‌ چوار تا پێنج هه‌زار كه‌س له‌ تاران به‌هۆی ئالوده‌گی كه‌ش و هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.”
ناوبراو وێڕای دانپێدانان به‌وه‌یكه‌ له‌ ده‌وره‌ی چالاكی ره‌ئیسی سازمانی پاراستنی ژینگه‌، كاركردی موسبه‌ت نه‌بیندراوه‌، وتی: “سازمانی ژینگه‌ به‌ جێگای راگه‌یاندنی رێژه‌ی ئالوده‌گی كه‌ش و هه‌وا ده‌بێ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌.” ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی رژیم هه‌وره‌ها سه‌باره‌ت به‌ حه‌زفی بودجه‌ی ٦٠ میلیارد تمه‌نی ژینگه‌ رایگه‌یاند، ئه‌م بودجه‌یه‌ له‌ شوێنی ماڵیات له‌سه‌ر زێده‌بایی شاره‌دارییه‌كان ته‌ئمین ده‌بێت و پوڵی ده‌وڵه‌ت نه‌بووه‌ و له‌ ئاكامدا به‌ شاره‌دارییه‌كان ده‌درێت تا له‌ به‌شی گه‌شه‌ی مێترۆ و باشتربوونی ناوگانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی گشتی خه‌رج بكرێت.