قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی خۆڕه‌مده‌شت

548
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شارۆچكه‌ی “خۆڕه‌مده‌شت”ی ناوچه‌ی “كه‌مال شه‌هری كه‌ره‌ج”، ٦ كه‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوچه‌ی “كه‌مال شه‌هری كه‌ره‌ج” كه‌ به‌ زۆری گه‌ڕه‌كێكی كرێكارنشینه‌ له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری، جه‌معیه‌تێكی زۆر له‌ دانیشتووانی وڵاتی له‌خۆگرتووه‌. له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ جه‌ریانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رنج پێنه‌دانی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا دانیشتووانی ئه‌م شوێنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م كاره‌ چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م شاره‌داری رژیم كۆبوونه‌وه‌.