قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ موجته‌مه‌عی ستاره‌ی جنوب

357
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ جه‌ریانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ موجته‌مه‌عی تیجاری ـــ مه‌سكونی “ستاره‌ی جنوب” له‌ شاری “به‌ندره‌عه‌باس”، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ ٣ كه‌س كوژران و ٢٦ كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه‌ دوو منداڵ بریندار بوون. شایانی باسه‌ موجته‌مه‌عی تیجاری ستاره‌ی جنوب، نزیكه‌ی ٥٠٠ ناوه‌ندی مه‌سكونی ـــ تیجاری، له‌ بازاڕه‌ به‌ناوبانگه‌كانی به‌ندرعه‌باس له‌ مه‌حدوده‌ی شاری دا هه‌یه‌.