قوربانیانی بارینه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ كرماشان

822
“به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی ئۆستانداری رژیم له‌ ئۆستانی كرماشان” رایگه‌یاند: “بارینی به‌خۆڕی باران ٢٥ رۆژی رابردوودا له‌م ئۆستانه‌، شه‌ش كورژاو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.”
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاند: “له‌ سه‌ره‌تای بارینی بارانی پاییزی له‌ ئۆستانی كرماشان، به‌ هۆی بارینی باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌م ئۆستانه‌، چوار كه‌س كوژران و دوو كه‌سیش بریندار بوون.” ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ كوژرانی سێ كه‌س به‌ هۆی هه‌ستانی لافاو له‌م ماوه‌یه‌دا جه‌ختی كرده‌وه‌: “دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ دوو كه‌س له‌ كاركۆنانی گه‌ڵاڵه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی به‌شی ئاو به‌ هۆی بارین و هه‌ڵچوونی رووبار له‌ ده‌روبه‌ری ئاوایی “كێله‌ سپی” سه‌ر به‌ شارستانی “سه‌رپۆل زه‌هاب” له‌ كاتی رانه‌نده‌گی و تێپه‌ڕ بوونی له‌ رووباره‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.”