قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئه‌فغانستان و پاكستان

571
دوێنی دووشه‌مه‌ ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوابه‌دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئه‌فغانستان و پاكستان، لانیكه‌م ١٦٥ كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌م بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ به‌ به‌هێزی حه‌وت و پێنج ده‌هۆمی ریشتێر كه‌ له‌ قوڵایی نزیكه‌ی ٢٠٠ كیلومیتری و له‌ نزیك “فه‌یز ئاباد” له‌ ویلایه‌تی به‌ده‌خشانی ئه‌فغانستان روویدا، چه‌ندین به‌ش له‌ پاكستان و هێندیشی هه‌ژاند. ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌فغانستان تا ئێستا لانیكه‌م ٣٠ كه‌س و له‌ پاكستان ١٣٥ كه‌س راگه‌یه‌ندراوه‌. كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌تی ته‌خار كه‌ یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌فغانستان تێدا روویداوه‌، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ١٢ كچه‌ خوێندكاریان راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵاتن و دوابه‌دوای قه‌ره‌باڵغی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.