بە هۆی پێکدادانی دو ماشین لە جادەی بوکان ــــ سەقز و هه‌روه‌ها جاده‌ی مه‌ریوان سه‌رجه‌م شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سیش بریندار بوون.
سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبیلی بارهەلگر و پەیکان لە جادەی سەقز ــــ بۆکان، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها بە هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلی جۆری پەیکان و پژۆ لە هه‌شت کیلومتری جادەی باشماخ ــــ مەریوان، پێنج کەس کوژران و بریندار بوون. له‌م رووداوەدا هاوڵاتییه‌ك به ناوی “شاهۆ حەکیمی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “کەیوان دژئاهەنگ” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسیش بە توندی بریندار بوون. شایانی باسه به هۆی خراپی و ناستاندارد بوونی جاده و رێگاوبانه‌كانی كوردستان و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌سادوفی رانهندهگی رووده‌دات كه به هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه.