قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باشووری پاكستان

287y

به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی پاكستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری “هاب” له‌ باشووری ئه‌م وڵاته،‌ لانیكه‌م سێ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ١٥ كه‌س دیكه‌ش بریندار بوون.
به ‌هۆی جاسازی كردنی بۆمبێك له‌ نێو موتورێكدا له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌ رستورانه‌كانی شاری هاب له ‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون. شایانی باسه‌، ‌٧ كه‌س له‌ برینداركانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، هێزه‌كانی پۆلیسن و بارودۆخی جسته‌یان سێ كه‌سیان خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.