قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌رگبار له‌ به‌غدا

543t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی روودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك رستورانێك له‌ ناوچه‌ی “ئه‌لحه‌بیبه‌” له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، كوژران و بریندار بوونی ٢٥ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هاویشتنی موشه‌كی كاتیوشا له‌ ناوچه‌ی “ئه‌لبه‌له‌دیات” له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی “ئه‌لتاجی” له‌ باكوری به‌غدا، له‌ رێگای هاتووچۆی ئوتوبوسێك، دوو كه‌س كوژران و ٦ كه‌سیش بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →