قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ كوردستان

367t

رۆژی جومعه‌ ٢٤ی مانگی رێبه‌ندان، ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ به‌رزاییه‌كانی “چكه موسا”ی شاری مێهران له‌ ئۆستانی ئیلام، بریندار بوونی هاوڵاتیه‌كی لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی عه‌لی مولایی خه‌ڵكی “شه‌هره‌كی ئیسلامیه‌ی سه‌ر به‌ شاری مێهران” به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ به‌رزاییه‌كانی “چكه موسا”ی ئه‌م شاره‌ به‌ توندی بریندار بوو و پاشان ره‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كانی شاری مێهران كرا. هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو سه‌رچاوه‌ مه‌حللیه‌كانی ئۆستانی ئیلام رایانگه‌یاند، له‌ ساڵی ١٣٨٤ تا كۆتایی ساڵی ١٣٩١، ٨١٠ هاوڵاتی له‌ شاره‌كانی ئیلام، مێهران و دێهلۆران به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ مینه‌ به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق، به‌ توندی بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون.