قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ئیلام

179
به‌ پێی دانپێدانانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، له‌ ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردۆوه‌ تا ئێستا ٣١٤ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ئۆستانی ئیلام كه‌مئه‌ندام و بریندار بوون.ئۆستانی ئیلام ٤٣٠ كیلومیتر سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌ و ٧٠٠ هه‌زار هێكتار له‌ زه‌وییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ مین چێندراون كه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆریان پاكسازی نه‌كراون. به‌ پێی وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، له‌م بواره‌دا دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق، تا ئێستا زیاتر له‌ ١٧ میلیۆن مین له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق پاكسازی كراوه‌ كه‌ به‌شی زۆری له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان ئیلام دا بوون، به‌ڵام به‌ پێی ئاماره‌كان ئێستاش ١٦ میلیۆن مینی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ به‌شی هه‌ره‌زۆریان له‌ كوردستانن و له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌ك و كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بۆ پاكسازی ئه‌م مینانه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌‌. شایانی باسه‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان ده‌كاته‌ قوربانی كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ یان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.