قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان

6
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نارجاده‌یی له‌ باشوری ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ لانیكه‌م ١٠ ژن و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستدا. قوربانیان، موسافیرانێك بوون كه‌ له‌ شاری “له‌شگه‌رگا” ناوه‌ندی “هێلمه‌ند” به‌ره‌و ولسوالی “مارجه‌” چووبوون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی له‌ ویلایه‌تی “نه‌نگه‌رهار” له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌سانێكی نزیك به‌ گروپی داعش، كه‌سێكیان سه‌ر بڕیوه‌.