قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌نگلادش و پاكستان

557رۆژی جومعه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ مه‌راسمێكی مه‌زهه‌بی له‌ به‌نگلادش و پاكستان ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.
به‌وته‌ی پلیسی به‌نگلادش، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه‌ له‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی شیعه‌كان له‌ شاری كادا، لانیكه‌م كه‌سێك كوژرا و ٥٠ كه‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م رۆژه‌دا به‌ هۆی هێرشی خۆكوژی بۆسه‌ر مه‌راسمێكی عاشورا له‌ شاری “یه‌عقوب ئاباد”ی پاكستان لانیكه‌م ٢٢ كه‌س كوژران و ٤٠ كه‌سیش بریندار بوون. ئه‌م هێرشه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی رۆژی جومعه‌ روویدا و تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌ك منداڵیش له‌ نێو قوربانیاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون. جێگای ئاماژه‌یه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی دیكه‌ بۆسه‌ر مزگه‌وتێك له‌ به‌لوچستان، لانیكه‌م ده كه‌س كوژران.