قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ مه‌رگباره‌كان له‌ ئه‌فغانستان

692
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌ جه‌ریانی روودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری كابۆلی ئه‌فغانستان، ١٢ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا له‌ دوو ناوچه‌ی شاری كابۆل، شه‌ش كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ حه‌وزه‌ی ١٣ی ئه‌منیه‌تی شاری كابۆل، هه‌شت منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان به‌ هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وای ناچار به‌ نیشتنه‌وه له‌ ناوچه‌ی ژێركۆنتڕۆڵی تاڵه‌بان له‌ ویلایه‌تی فاریاب بووه‌. دوابه‌دوای ئه‌م نیشتنه‌وه‌یه‌، ١٣ سه‌ربازی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن تاڵبانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.