به پێی راپۆرته‌كان، له رۆژانی نه‌ورۆزدا به هۆی رووداوی سه‌رچاوه گرتوو له شوێنی كار دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش به تووندی بریندار بوون.رۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن خه‌ڵكی شاری “سهراب” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له كاتی كاركردن له نانهواییهك به هۆی گیر كردن له ماشینی ههویرگیری، گیانی له‌ده‌ستدا. كرێكارێكی دیكه‌ی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كاركردن به هۆی خنكان له ده‌ریاچه‌ی مهسنوعی له شاری “حه‌بیب ئاباد”ی ئیسفه‌هان، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كرێكاری موجته‌مه‌عی فولادی زه‌وب ئاهه‌نی “نه‌ته‌نز”، به هۆی رژانی مه‌وادی موزاب به‌سه‌ریدا به تووندی سووتا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه یه‌كێك له كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی له كرماشان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ده‌زگای سوتاندنی زبڵ له‌م نه‌خۆشخانه‌یه، به توندی تووشی سووتاوی بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.