قوربانیانی رووداوی كار له‌ ئۆستانه‌كانی كوردستان و كرماشان

247
راپۆرته‌كان باس له‌ گیان له‌ده‌ستدانی ٦ كه‌س له‌ ئۆستانی كوردستان و ١٥٩ كرێكار له‌ ئۆستانی كرماشان به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ شوێنی كار له‌ ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن.به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ئۆستانی كوردستان له‌م ماوه‌یه‌دا واته‌ له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ٩٤ كه‌س به‌ هۆی رووداوی شوێنی كار بریندار بوون كه‌ له‌م رێژه‌یه‌ ٩٣ كه‌سیان پیاو و كه‌سێكیشیان ژن بووه‌. هه‌روه‌ها له‌ ئۆستانی كرماشانیشدا ١٥٩ كه‌س به‌هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ شوێنی كار بریندار بوون كه‌ له‌م رێژه‌یه‌ ١٥٦ كه‌سیان پیاو و ٣ كه‌سیشیان ژن بوون. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ر دوو ئۆستان رێژه‌ی بریندار و كوژراوه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شوێنی كار، له‌چاو ساڵی پێشوو زیادی كردووه‌.