قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ له‌ كۆتایی مانگی هاویندا

679
به‌ پێی ئاماری پزیشكی قانوونی رژیمی كۆماری ئیسلامی، ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا له‌چاو یه‌ك ده‌یه‌ی رابردوو، چه‌ندین قات زیادی كردووه‌.رۆژی جومعه‌ ١٣ی مانگی خه‌رمانان، هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا” به‌ پشت به‌ستن به‌ ئاماری پزیشكی قانوونی، كۆتاییه‌كانی مانگی هاوینی به‌ خوێناویترین مانگی جاده‌كانی ئێران ناولێبرد. به‌ پێی راپۆرتی پزیشكیی قانوونی، له‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ ٢٤ هه‌زار كه‌س له‌جه‌ریانی رووداوی هاتووچۆ له‌ مانگی خه‌رماناندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئێران له‌ لایه‌نی ئاستی قوربانیانی رووداوی جاده‌یی له‌ نێوان ١٩٠ وڵاتی جیهاندا، له‌ پله‌ی ١٨٩ دایه‌.