قوربانیانی رۆچوونی زه‌وی له‌ گواتمالا

488
كاربه‌ده‌ستانی گواتمالا به‌ ده‌ربڕینی بێ هیوایی له‌ دۆزینه‌وه‌ی بێ سه‌روشوێن بووه‌كان به‌ هۆی رۆچوونی زه‌وی له‌ ئاوایییه‌كی نزیك “گواتمالاسیتی” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ رایانگه‌یاند: لانیكه‌م ١٥٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری رۆیتێرز، بارودۆخی ناله‌باری زه‌وی، گه‌ڕان به‌دوای بێ سه‌روشوێن بووه‌كانی زۆر ئه‌سته‌م كردووه‌. هه‌روه‌ها دوو حاڵه‌ت رۆچوونی دیكه‌ به‌ مقیاسی كه‌متر له‌م ناوچه‌یه‌ تۆمار كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌دان هێزی فریاكه‌وتن، چیتر هیوایه‌كیان بۆ زیندوو بوونی بێ سه‌روشوێن بووه‌كان كه‌ له‌ ژێر ١٢٠ هه‌زار تۆن خاكدا گیریان كردووه‌، نییه‌.